خولی کڕینی کاڵا لە وێبسایتە چینییەکان و هاوردەکردنی بۆ هەرێمی کوردستان

خولی ڕاهێنانی ئەلیکترۆنی چۆنیەتی کڕینی کاڵا لە وێبسایتە چینییەکان و هاوردەکردنی بۆ هەرێمی کوردستان

خولی کڕینی کاڵا لە وێبسایتە چینییەکان و هاوردەکردنی بۆ هەرێمی کوردستان

ڕاگەیاندنی فەرمی خولی ڕاهێنانی ئەلیکترۆنی

چۆنیەتی کڕینی کاڵا لە وێبسایتە چینییەکان و هاوردەکردنی بۆ هەرێمی کوردستان

ئایا دەتەوێت ببیتە خاوەنی بازرگانی خۆت یان پێداویستییەکانت ڕاستەوخۆ و بەبێ ناوەندکار لە وڵاتی چینەوە بە کەمترین تێچوو بکڕیت؟ وێبسایتی www.sino.krd تایبەت بە فێرکاری و خزمەتگوزارییە بازرگانییەکان، خولێکی تایبەت و بەکرداری ئۆنلاین ڕادەگەێنێت.

تەوەرە سەرەکییەکانی خولەکە

  • ناساندن و کارکردن لەسەر بەناوبانگترین وێبسایتەکان: چۆنیەتی دروستکردنی ئەژمار (Account) و بەکارهێنانی ئەپڵیکەیشنەکانی (Pinduoduo، Taobao، 1688، Alibaba).

  • دۆزینەوەی کاڵای کوالیتی بەرز: ڕێگاکانی هەڵبژاردنی فرۆشیاری باوەڕپێکراو و دۆزینەوەی باشترین نرخ.

  • شێوازی پارەدان: چۆنیەتی ئەنجامدانی پارەدان بە ئەمانەوە لە ڕێگەی کارتی بانکی و جزدانی ئەلیکترۆنی.

  • گواستنەوە و گەیاندن: چۆنیەتی گواستنەوەی کاڵاکان لە ناوخۆی چین بۆ کۆگاکان و دواتر هێنانەوەیان بۆ هەرێمی کوردستان (بە ڕێگەی ئاسمانی و دەریایی).

  • ڕێکارەکانی گومرگ و وەرگرتنەوە: ئاشنابوون بە تێچووی گواستنەوە (کێش و قەبارە) و ڕێکارەکانی وەرگرتنەوەی کاڵا لە کوردستان.

زانیارییەکانی خولەکە

  • شێوازی بەڕێوەچوون: ئۆنلاین (ڕاستەوخۆ).

  • ماوەی خول: ٢ هەفتە (کۆی گشتی ٤ وانە — هەفتەی ٢ وانە).

  • ژمارەی بەشداربووان: دیاریکراوە (پێشینە بۆ ئەو کەسانەیە کە زووتر تۆمار دەکەن).

چۆنیەتی تۆمارکردن

بۆ ناونووسین و دەستەبەرکردنی شوێنی خۆت، تکایە سەردانی وێبسایتی ڕەسمی بکه: 🌐 www.sino.krd

فرسەتەکە لەدەست مەدە؛ فێربە چۆن بە سەربەخۆیی دەست بە بازرگانی دەکەیت!